بانکی ناوەندی زیاتر لە 279 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

ئابوری پێش 2 هەفتە

Alternate Text

 ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 279 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 279 ملیۆن و 256 هەزار و 200 دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، کە لەو بڕە 266 ملیۆن و 556 هەزار و 200 دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە.

13 ملیۆن بە کاش بووە

هەروەها، لە کۆی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆ، تەنها 13 ملیۆن و 300 هەزار دۆلار بە شێوەی کاش بە بازرگانان فرۆشراوە.

بەهای دۆلار دابەزی

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی خستنەڕووی ئەو بڕە زۆرەی دۆلار، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی 100 دۆلار بریتییە لە 147 هەزار دیناری عێراقی،کە بەراورد بە هەمان کاتی رۆژی رابردوو 500 دینار دابەزیوە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا