هۆشدارییەک لە بانکی ناوەندییەوە

عێراق پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بانکی ناوەندی عێراقی هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان لەبارەی خراپ بەکارهێنانی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، راگەیاندنی بانکی ناوەندی عێراقی بڵاویکردەوە، بانکی ناوەندی هۆشداری دەدات سەبارەت بە خراپ بەکارهێنانی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی. ئەگەریش بەو مەبەستە کارتەکان بەکارهێندران، ئەوا خاوەنەکانیان رادەستی نوسینگەی رووبەروبوونەوەی پارە سپیکردنەوە و پارەدارکردنی تیرۆر دەکەنەوە.

راپۆرتی کارتەکان رەوانەی ئەنجومەنی دادوەری دەکرێن

راشیگەیاندووە، راپۆرتی ئەو کارتانەی کە خراپ بەکاردەهێندرێن رەوانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەکرێن بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی لە دژی خاوەنەکانیان، ئەوەش لەسەر بنەمای رووبەروبوونەوەی پارە سپیکردنەوە و پارەدارکردنی تیرۆر ژمارە 39ی ساڵی 2015، کە ئەو یاسایە هاوکاری دادگاکانی کردووە بۆ دەرکردنی بڕیارەکان سەبارەت بەو تاوانە ودەستبەرداگرتنی کارتەکان.

بانکی ناوەندی دەشڵێت، داوا لە بەکارهێنەران دەکەن ئەو کارتانە خراپ بەکارنەهێنن بۆ بەدوور بوون لە سەرپێچی یاسا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا