ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی
عێراق رایگەیاند، لەسەر گومانی گەندەڵییەک کە بە 20 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، لیژنەیەک
لە پەرلەمانی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەتە پێکهێنرا.
سۆران عومەر، ئەندامی
پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد:" لیژنەیەک
لەسەر گومانی گەورەترین گەندەڵی لە عێراق پێکهێنرا، کە لە 13 پەرلەمانتار
پێکهاتووە، کە گومان دەکرێت لە بەنداوی فاو ئەنجامدرابێت ".
دەستمان بە لێکۆڵینەوە کردووە
ئەوەشی خستەڕوو:" دەستمان بە کار کردووە بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون
لەسەر کۆمپانیای گشتی بەندرەکانی عێراق کردووە، بە تایبەت گرێبەست و داهات و
کارەکانیان لەبەندەری فاو، چونکە گومانی گەندەڵییەک بە قەبارەی 20 ملیار دۆلار
دەکرێت ".
بەندەری فاوی گەورە بە یەکێک لە گەورەترین بەندەرەکانی کەنداوی عەرەبی
دادەنرێ و دەیەم گەورەترین بەندەرە لە جیهاندا.