بەراورد بە کاتی
کردنەوەی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی، لە کاتی داخستنی بازارەکەدا بەهای دۆلاری
ئەمەریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە.
800 دینار لە بەهاکەی بەرزبووەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە،
لەکاتی داخستنی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی هەر 100 دۆلارێک بە 145 هەزار و 800
دینار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ لە سەرەتای کردنەوەی بازارەکە 100
دۆلار یەکسان بوو بە 145 هەزار دینار، واتە 800 دینار لە بەهاکەی بەرزبووەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق 278 ملیۆن و 98 هەزار و 540
دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەو بڕە 16 ملیۆن و 520 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەختینە بووە و
261 ملیۆن و 578 هەزاری بەشێوەی حەواڵەی بازرگانی بووە.