ئەمشەو یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕینی چامپیۆنسلیگ دەستپێدەکات

وەرزش پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بڕیارە بە یاری نێوان ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن، ئەمشەو یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێبکات.

ئەمشەو کاتژمێر 10:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان، لە میانەی یارییەکانی چوونی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەبێتە میوانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی.

هەریەکە لە یاریزانانی بایرن میونشن کینجسیلی کۆمان، بۆنا سار، ساشا بحی، تارق بۆخمان بەهۆی پێکانەوە ناتوانن هاوکاری یانەکەیان بکەن لە یارییەکەی ئەمشەودا و دی لێخت و کۆنراد لایمەریش گومانیان لەسەرە کە بتوانن بەشداری یارییەکەی ئەمشەو بکەن.

بەهۆی کەڵەکە بوونی کارتە زەردەکانییەوە ناتوانێت بەشداری یارییەکە بکات

لە بەرامبەردا یانەی ریاڵ مەدرید بەشێکی زۆری یاریزانە پێکراوەکانی بۆ گەڕاوەتەوە، بەڵام دانی کارڤەخالی بەرگریکاری باڵی راستی یانەکە بەهۆی کەڵەکە بوونی کارتە زەردەکانییەوە ناتوانێت بەشداری یارییەکە بکات، هەروەها بە ئەگەرێکی زۆریشەوە سەرەڕای چاکبوونەوەی لە پێکان، تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی یانەکە بەشداری یارییەکەی ئەمشەو ناکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا