پزیشکێک نیشانە و هۆکارەکانی
نەزۆکی لە ژنان و پیاواندا دەخاتەڕوو و باس لەوەش دەکات، لە نزیکەی هەر هەشت
هاوسەرێک یەکێکیان نەزۆکە.
کاوە فەقێ خاوەنی دکتۆرای
بۆردی بەڕیتانی لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و نەزۆکی پیاوان
بڵاویکردەوە:" نەزۆکی بریتییە لە نەبوونی منداڵ لەدوای شەش مانگ
یان یەک ساڵ لە هەوڵدان بۆ دروستبوونی منداڵ، بەبێ بەکارهێنانی ماددەکانی
رێگریکردن لە منداڵبوون".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئامارەکان پێمان دەلێن نزیکەی لە هەر هەشت
هاوسەر یەکێکیان نەزۆکە و بەدەست نەبوونی منداڵەوە دەناڵێنن".
بە وتەی ناوبراو، هۆکار و نیشانەکانی نەزۆکی لە ژنان و پیاواندا
ئەمانەن:
1- لاوازی ئاستی بینین و تێکچوونی سووڕی مانگانە پێکەوە، نیشانەن بۆ
گرفتی “prolactinoma”ی یان گرێی ناشێرپەنجەیی لە ژێرمێشکەڕژێن، کە
هۆکارن بۆ نەزۆکی
2- ناڕێکی یاخود نەبوونی سووڕی مانگانە هۆکارە بۆ نەزۆکی. سووڕی
مانگانەی رێک پێویستی بەکاری هاوبەشی ڕژێنە جیاوازەکانەوە هەیە ، هەبوونی گرفت لەم
رژێنانەدا ناڕێکی سووڕی مانگانەی لێدەکەوێتەوە. بەوەش لەکاتی پێویستدا هێلکە
دەرناچێت و گرفت بۆ دروستبوونی منداڵ دەخاتەوە.
3- فرەکیسی هێڵکەدان کە تێیدا ئاستی هۆڕمۆنەکان تێکدەچێت و دەبێتەهۆی
نەزۆکی و بە بوونی مویەکی زۆر لە روخساردا دەناسرێتەوە.
4- کەمی ڤیتامین دی لە خانماندا دەریخستووە کە کاریگەری هەیە لەسەر
نەزۆکی نەخستنەوەی وەچە.
5- 40%ی
ئەوانەی بەدەست نەزۆکییەوە دەناڵێنن، گرفتەکە لە پیاوەکەدایە و نەمان و لاوازبوونی
ئارەزووی سێکسی هۆکارە بۆ ئازار و دواکەوتنی گەیشتن بە چێژ و ئۆرگازم.
6- یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی کێشی زیادەی خانمانە کە لە هەندێک
حاڵەتدا نەزۆکی لیدەکەوێتەوە.