دەرەنجامی كۆبوونەوەكەی ئێوارەی دوێنێی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشكرا كرا

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لە كۆبوونەوەكەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا بڕیار لەبارەی پڕكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە درا و جارێكی دیكە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەو پۆستە ناكرێتەوە.

 بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار كە بە سایتی بەغداد لیەومی راگەیاندووە:" كۆبوونەوەكەی ئێوارەی دوێنێی چوارچێوەی هەماهەنگی كە تایبەت بە كاندیدی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بوو بە سەركەوتووی كۆتاییهات و بڕیارێكی یەكلاكەرەوە و سنوورداری تیادا درا".

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدەدرێت

 

ئاشكراشی كردووە:" لەو كۆبوونەوەیەدا كە لە ماڵی عەمماڕ حەكیم بەڕێوەچوو، بڕیاردرا، جارێكی دیكە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەو پۆستە ناكرێتەوە، بەڵكو گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدەدرێت، بەر لە كۆتاییهاتنی وەرزی یاسادانان". 

كاردەكرێت بۆ ئاراستەكردنی پەرلەمانتاران بۆ گرێدانی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك لە هەفتەی داهاتوودا

روونیشیكردووەتەوە:" كاردەكرێت بۆ ئاراستەكردنی پەرلەمانتاران بۆ گرێدانی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك لە هەفتەی داهاتوودا".

ئەمەش لەكاتێكدایە لە 14ی كانونی دووەمی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەران گەڕێكی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجامدا، بەڵام هیچ كام لە كاندیدەكان نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنن، بەهۆیەوە یەكلاكردنەوەی ئەو پۆستە دواخرا.

پاشان لە 14ی تشرینی دووەمی 2023 بەپێی بڕیارێك دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە ئەنجومەنەكە هەڵوەشاندەوە و لە كارەكەی دووریخستەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا