رۆمانی سەد ساڵ تەنهایی دەکرێتە زنجیرە

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەناوبانگترین رۆمانی گابریێل گارسیا مارکیز دەکرێت زنجیرە و بڕیارە ئەمساڵ نمایش بکرێت.

تۆڕی نێتفلێکس بۆ بەرهەمهێنانی فیلم و دراما، یەکەمین تیزەری زنجیرەی  (سەد سال تەنهایی) بڵاوکردەوە کە چیرۆکەکەی لە رۆمانێکی بەناوبانگی نووسەر گابریێل گارسیا مارکیز وەرگراوە و رۆمانەکەش هەمان ناوی هەیە.

زمانی سەرەکی زنجیرەکە ئیسپانییە و لە کۆڵۆمبیا و ئەمەریکای لاتین کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە

زمانی سەرەکی زنجیرەکە ئیسپانییە و لە کۆڵۆمبیا و ئەمەریکای لاتین کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە و بنەماڵەی گابریێل گارسیا مارکیزیش پشتیوانی بەرهەمەکەیان کردووە، بڕیاریشە لە ئەمساڵدا نمایش بکرێت.

 بڕیارە زنجیرەکە لە 16 ئەڵقە پێکبێت

هەریەکە لە لۆورا مۆرای کۆڵۆمبی و ئەلێکس گارسیا لۆپێزی ئەرجەنتینی کاری دەرهێنانیان بۆ زنجیرەکە کردووە و بڕیارە زنجیرەکە لە 16 ئەڵقە پێکبێت.
گابریێل لە ساڵی 1965 دەستی بە نووسینی رۆمانی بەناوبانگ (سەد ساڵ تەنیایی) کردووە و 1968 لە نووسینی تەواو بووە، ئەو بەرهەمە تاوەکو ئێستا بە یەکێک لە گرنگترین رۆمانەکانی جیهان ناودەبرێت، 1982ش بەهۆی هەمان رۆمانەوە توانیویەتی خەڵاتی نۆبڵ بەدەستبهێنێت، ئەو رۆمانە بە هاوبەشی لەگەڵ رۆمانی خۆشەویستی لەسەردەمی کۆلێرادا 50 ملیۆن دانەیان لێ فرۆشراوە.

گابریێل لە ساڵی 1999ەوە تووشی شێرپەنجە بووە و تا دواین ساتەکانی تەمەنیشی لەژێر چاودێری پزیشکیدا بووە، لە ئەنجامی نەخۆشییەکەیشی لە 17ی نیسانی 2014 و لە تەمەنی 87 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا