رووبەرووبوونەوە لەگەڵ داعش روویدا و کوژراو هەیە

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە رووبەروبوونەوە لەگەڵ داعشدا، دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کوژران.

ئەمڕۆ سێشەممە، میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، هێزێکی ئەمنی لە ناحیەی موعتەسەم لە سامەرا رووبەرووی چەکدارانی داعش بووەتەوە و دوو چەکداریان لێ دەستگیرکردوون.

باسیان لەوەش کردووە، هێزە ئەمنییەکە رووبەرووی مەفرەزەیەکی تیرۆرستانی رێکخراوی داعش بووەتەوە دوای ئەوەی بۆسەیان بۆ دانراوە.

دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون

راشیانگەیاندووە، لە ئەنجامی رووبەروبوونەوەکە دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و گەڕانیش بەدوای چەکدارەکانی داعشدا لە سنوورەکە بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا