سودانی هەڵویستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم راگەیاند

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی تەوافوقی سیاسی بەڕێوەبچێت.

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیکرد لە عومەر ئەحمەد سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.

 پێویستە سەرجەم پێکهاتەکان بەشداربن

بە پێی راگەیەندراوەکە، محەمەد شیاع سودانی باسی لەوەکردووە کە لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی، پێویستە سەرجەم پێکهاتەکان بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت هەڵبژاردن بە پێی تەوافوقی سیاسی نێوان لایەنەکان بەڕێوەبچێت.

بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام تاکو ئێستا پارتی و بەشێک لە پێکهاتەکان بڕیاریان نەداوە بەشداری لە پڕۆدسەکە بکەن و داوای دواخستنی دەکەن، ئەوەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و نەهێشتنی 11 کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا