لوبنان،، تەقینەوەی رێستۆرانتێک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەهۆی تەقینەوەی رێستۆرانتێک لە بەیروت، چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ، میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، بەهۆی تەقینەوەی رێستۆرانتێک لە شەقامی خوری لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، لانیکەم پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەهۆی تەقینی بتڵی غازەوە روویداوە

 

باسیان لەوەش کردووە، تەقینەوەکە بەهۆی تەقینی بتڵی غازەوە روویداوە و دواتر ئاگر لە رێستۆرانتەکە کەوتووەتەوە.

هەروەها، ریمۆن خەتار، بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی لوبنان رایگەیاند، تا ئێستا تەرمی پێنج کوژراو دۆزراوەتەوە و لە هەوڵدان بۆ دزۆینەوەی قوربانییەکانی دیکە، لە هەمان کاتیشدا لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا