حکومەتی عێراق چەند بڕیارێکی لەبارەی رێگەی گەشەپێدان دەرکرد

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی لەبارەی رێگەی گەشەپێدان دەکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی حکومەتی فیدڕاڵی کۆبووەوە، کە تێیدا لەبارەی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان بڕیاردرا بە شۆڕکردنەوەی دەسەڵات بۆ وەزارەتی گواستنەوە بەمەبەستی واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای ئۆلیڤەر وایمن تایبەت بە پێشکەشكردنی خزمەتگوزاری راوێژکاری بۆ پڕۆژەکە.

هەروەها، بڕیاردرا پڕۆژەکە لە داواکاری و تێچووی تۆمارکردن ببەخشرێت، ئەوەش ئەگەر وەک پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان هەژمارکرا.

کۆمپانیای وەبەرهێن تێچووی گرێبەستە راوێژکارییەکە دەگرێتە ئەستۆ

هەروەها، بڕیاردراوە کە کۆمپانیای وەبەرهێن تێچووی گرێبەستە راوێژکارییەکە دەگرێتە ئەستۆی خۆی،کە سەرەتا لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە تێچووەکە دەدرێت، بەدەر لەوەش، دەسەڵاتدراوە بە رێگەدان بە بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی عێراق سەر بە وەزارەتی گواستنەوە بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکە.

جێی ئاماژەیە، پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان لە رۆژی 22ی ئەم مانگەدا کەوتە سەرپێ، ئەویش کاتێک لەنێوان هەر چوار وڵاتی عێراق، تورکیا، قەتەر و ئیمارات رێککەوتنێکی لەبارەوە واژۆکرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا