نرخی نەوتی خاو دابەزی

ئابوری پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ، نرخی نەوتی خاو بە هەردوو جۆرەکەیەوە دابەزی.

بە گوێرەی ئاژانسی Oil Price، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاو لە بۆرسەی جیهانیدا دابەزی، بە شێوەیەک نەوتی برێنت 0.86٪ی بەهاکەی لەدەستداوە و لە ئێستادا نرخەکەی بووەتە 85 دۆلار و 59 سەنت.

هەروەها، نەوتی رۆژئاوای تەکساسیش بەدوور نەبووە لەم دابەزینە، کە هەر بەرمیلێکی بەهای 96٪ی نرخەکەی لەدەستداوە و لە ئێستادا بە 81 دۆلار و 14 سەنتی ئەمەریکی دادەبەزێت.

پەیوەندی بە سیاستەکانی رێکخراوی ئۆپیک هەیە

لەبارەی هۆکارەکانی دابەزینی نرخەکان، باس لەوە کراوە کە پەیوەندی بە سیاستەکانی رێکخراوی ئۆپیک هەیە بۆ جێگیرکردنی نرخەکان، هەروەها لە هەمان کاتیشدا نەوتی عەمبارکراوی ئەمەریکا رووی لە زیادبوون کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا