پاریس هەوڵدەدات جارێکی دیکە بگاتەوە یاری کۆتایی چامپیۆنسلیگ

وەرزش پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی چامپیۆنسلیگ یانەی پاریس جێرمان دەبێتە میوانی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی.
ئەمشەو کاتژمێر 10:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان، لە میانەی یارییەکانی چوونی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لەسەر یاریگای سیگناڵ ئیدۆنا پاڕکی تایبەت بە یانەکە میوانداری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەکات.

پاریس سان جێرمان تەنها دوو یاریزانی بەهۆی پێکانەوە بەشداری یارییەکە ناکەن

یانە ئەڵمانییەکە بۆ ئەم یارییە بەهۆی پێکانەوە لە تواناکانی هەریەکە لە جولیان درانفێل، دۆنێل مالین و سباستیان هیڵەر بێبەش دەبێت، لە بەرامبەردا یانەی پاریس سان جێرمان تەنها دوو یاریزانی بەهۆی پێکانەوە بەشداری یارییەکە ناکەن کە ئەوانیش کیمپێپێ و سێرجۆ ریکۆن.
شایەنی باسە شەوی رابردوو لە هەمان بۆنەدا، یاری نێوان ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتایی هات و بڕیارە هەفتەی داهاتووش یارییەکانی گەڕانەوە قۆناغی چواری خولی یانە پاڵەوانەکان بەڕێوەبچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا