بەڕیتانیا یەکەم پەنابەری دیپۆرتی رواندا کرد

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

حکومەتی بەڕیتانیا، یەکەم پەنابەری بە رەزامەندی خۆی دیپۆرتی رواندا کرد.

رۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، حکومەتی بەڕیتانیا بەپێی یاسا یەکەم پەنابەری بەخواستی خۆی رەوانەی وڵاتی رواندا کردووە.

باسی لەوەش کردووە، دیپۆرتکردنەکە بە رەزامەندی پەنابەرەکە بووە، کە جیاوازە لەو ناردنەوە زۆرەملێیەیە کە حکومەتی بەڕیتانیا پلانی هەیە لە مانگەکانی داهاتوودا بیسەپێنێت، کە ئامانج لێی پاشگەزکردنەوەی پەنابەرانە لە پەڕینەوە بە کەناڵی ئینگلیزدا.

سێ هەزار پاوەن بە ئەو کەسانە دەبەخشێت

بەپێی یاساکە، حکومەتی بەڕیتانیا بڕی سێ هەزار پاوەن بە ئەو کەسانە دەبەخشێت کە بە خواستی خۆیان وڵاتەکە جێدەهێڵن و دەچنە رواندا، لە بنچینەدا ئەم پارەیە دەکەوێتە چوارچێوەی سیاسەتێکی بەڕیتانیا بۆ هاندانی کۆچبەران بە پارە بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، بەڵام بڕە پارەکە روانداش دەگرێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا