رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی لەپێناو مانەوەی لە ریزەکانی یانەی
بەرشەلۆنە، ئۆفەرێکی گەورەی یانەیەکی سعودی رەتکردەوە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپەرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە:"
رۆبەرت لێڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەلایەن زۆرێک لە
یانە سعودییەکانەوە گرنگی پێدەدرێت".
دڵخۆشی خۆی بە مانەوەی لە یانەی بەرشەلۆنە دەربڕیوە
ئاماژەی بەوەشکرد:" ناوبراو ئۆفەرێکی گرانبەهای لە
یەکێک لە یانەکانی خولی سعودییەوە پێگەیشتووە، بەڵام ئەو رەتیکردەوە و دڵخۆشی خۆی
بە مانەوەی لە یانەی بەرشەلۆنە دەربڕیوە".
یاریزانەکە بیر لە رۆیشتن ناکاتەوە و سوورە لەسەر مانەوەی
باسی لەوەشکرد:" یاریزانەکە بیر لە رۆیشتن ناکاتەوە
و سوورە لەسەر مانەوەی لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، تەنانەت ئەگەر ئۆفەرێکی
گەورەشی پێشکەش بکرێت".