وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق: یەدەگی ئاو لە وڵاتدا لە ئاستێكی باشدایە

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق لەبارەی پلانەكانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی و بارودۆخی ئاو لە نێو بەنداوەكدا لە وەرزی دروێنەكردندا، زانیاری ئاشكرا دەكات.

 عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند:" یەدەگی ئاو لە وڵاتدا لە ئاستێكی باشدایە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە سەرەتای وەرزی دروێنەكردنداین، هاوكات بڕی ئەو ئاوەی لە بەنداوەكاندایە زیاترە لەو بڕەی كە بۆ كشتوكاڵكردن پێویستە". 

بەنداوی دەربەندیخان نزیكە لە پڕبوون لە كاتێكدا لە چەند ساڵی رابردوودا بە وشكەساڵییەكی سەختدا تێپەڕی

روونیشیكردەوە:" بەنداوی دەربەندیخان نزیكە لە پڕبوون لە كاتێكدا لە چەند ساڵی رابردوودا بە وشكەساڵییەكی سەختدا تێپەڕبوو، هاوكات بەنداوی حەمرین كە بەرپرسە لە دابینكردنی ئاوی ئاودێری بۆ ناوچەی دیالە، ئێستا لە باشترین بارودۆخدایەتی".

بەپێی پلانێكی دروست كاردەكەین بۆ دابەشكردنی ئاو

سەبارەت بە پلانەكانیان بۆ دابەشكردنی ئاو وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ئەوەیخستەڕوو:" بەپێی پلانێكی دروست كاردەكەین بۆ دابەشكردنی ئاو بۆ ئەوەی ئەگەر لە ساڵانی داهاتوودا وشكەساڵی رووبدات، بتواندرێت رووبەڕووی ببینەوە و پێویستە گرنگییەكی زۆریش بە كۆگاكردن بدەین". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا