ئێندروو ماڕ؛ ئەو پێشكەشكارەی بە سەرۆك وەزیرانی بەڕیتانیای گوت "دەمت دابخە"

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

ئێندروو وڵیام ستیڤنسن ماڕ، پێشكەشكاری تۆڕی هەواڵی BBCی و رۆژنامەنوسی دیاری رۆژنامەی The Independent و ناسراو بە ئێندروو ماڕ، ئەو پێشكەشكارەی بە سەرۆك وەزیرانی بەڕیتانیا وت دەمت داخە.

 ئێندروو وڵیام ستیڤنسن ماڕ، یەكێكە لە پێشكەشكارە دیار و رۆژنامەنوسە بەناوبانگەكانی بەڕیتانیا و لە (31/7/1959) لە گڵاسكۆ-ی سكۆتلاند لە دایك بووە و ساڵانی نێوان 1996 بۆ 1998 وەك رۆژنامەنوسێك لە رۆژنامەی The Independent كاری كردووە پاشان بۆ ماوەی پێنج ساڵ وەك هەواڵساز و ئیدیتەر لە تۆڕی هەواڵی BBC كاری كردووە.

لە ساڵی 2007 دەستی بە پێشكەش كردنی پڕۆگرامێكی سیاسی تایبەت بە خۆی كرد

پاشان لە ساڵی 2007 دەستی بە پێشكەش كردنی پڕۆگرامێكی سیاسی تایبەت بە خۆی كرد لە ژێر ناوی پڕۆگرامێك لەگەڵ ئێندروو ماڕ و لەو چوارچێوەیەدا لەگەڵ بەشێكی زۆری سەرۆك وەزیران و سەرۆكی وڵاتانی زلهێز بەرنامەی پێشكەشكرد.

بە دەیڤد كامیرۆن گوت:" كاتم نەماوە ببوورە دەمتدابخە"

ئەو پێشكەشكارە بە سەركەوتووییەكەی و بوێرییەكە لە بەڕێوەبردنی پڕۆگرامەكانی و پرسیارە سیاسییە زۆر ئاڵۆزەكانی ناسراو و لە یەكێك لە پڕۆگرامەكانیدا لە ساڵی 2014 لە میانەی بانگێشتكردنی دەیڤد كامیرۆن، وەزیری دەرەوەی ئێستا بەڕیتانیا و سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتەی وڵاتەكەی كردبوو، تێیدا بەهۆی ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئێستای بەڕیتانیا  و سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتە زۆر لە كاتی پێدراوی خۆی قسەی دەكرد، ئەم پێشكەشكارە پێی گوت:" زۆر ببوورە دەیڤد كاتی پڕۆگرامەكەم تەواو بوو و تكایە دەمت داخە".

ئێستاش بەردەوامە لە كاركردن

لە ئێستاشدا ئەم رۆژنامەنوس و پێشكەشكارە لە چوارچێوەی پڕۆگرامێكی تایبەتی خۆیدا لە چەناڵی LBC بەردەوامە لە كاركردن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا