پسپۆڕێکی خۆراک ئاشکرایکرد،
خواردنەوەی چا لە دوای نانخواردن بەها خۆراکییەکانی خواردنەکە کەمدەکاتەوە.
مارگاریتا لڤۆڤا، پسپۆڕی خۆراکی رووسی بە ماڵپەڕی "نۆڤۆستی"
رایگەیاندووە:" بەهۆپی ئەوەی چا مادەی تانینی
تێدایە، ڕێگری دەکات لە هەڵمژینی ئاسن و مەگنیسیۆم لە لەشدا، بەوەش خواردنەکە بەها
خۆراکییەکانی لەدەستدەدات ".
ئەوەشی خستەڕوو، باشتروایە لانیکەم کەسەکە دوای 40 خولەک لە
خواردنی ژەمە خۆراکەکەی، چا بخواتەوە.