"بایدن 148 جار لە وتارەكانیدا هەڵەی كردووە و كۆشكی سپیش ناچاربووە راستیان بكاتەوە"

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بەپێی شیكارییەكی رۆژنامەیەكی بەناوبانگی ئەمریكی، جۆو بایدن-ی سەرۆكی ئەمریكا تەنها لەماوەی ئەمساڵدا و تا ئێستا 148 جار هەڵەیكردووە لەكاتی وتارەكانیدا.

 بەپێی شیكارییەكانی بەشی شیكردنەوەی رۆژنامەی Daily Caller:" ستافی پەیوەندییەكانی سەر بە كۆشكی سپی ئەمریكا لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەلایەنی كەمەوە 148 جار ناچاربوون لێدوانە گشتییەكانی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا راست بكەنەوە". 

زۆرجار لایەن ستافی پەوەندییەكانەوە لێدوانە فەرمییەكانی بایدن راست دەكەنەوە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" كۆشكی سپی هەركاتێك سەرۆك وتارێك پێشكەش بكات یان پرسیاری لێبكات، كۆشكی سپی نووسراوێكی فەرمی بڵاودەكاتەوە و زۆرجار لایەن ستافی پەوەندییەكانەوە لێدوانە فەرمییەكانی بایدن راست دەكەنەوە، یاخود كەمكردن و زیادكردن و گۆڕانكاری تێدا دەكەن بۆ ئەوەی لەگەڵ لێدوانەكەی خۆی و سیاسەتەكانی ئیدارەكەیدا یەكبگرێتەوە".

لە چەند حاڵەتێكدا ستافی پەیوەندییەكان ناچار بوون لێدوانە فەرمییەكان بگۆڕن

روونیشیكردووەتەوە:" لە چەند حاڵەتێكدا ستافی پەیوەندییەكان ناچار بوون لێدوانە فەرمییەكان بگۆڕن، بۆئەوەی تەواو پێچەوانەی ئەو قسانەی بایدن نەبێت كە لە راستیدا وتونی". 
ئاشكراشی كردووە:" لە رێگەی 118 لێدوان و وتار و گفتوگۆ لەگەڵ رۆژنامەنوسیدا، كۆشكی سپی بە فەرمی نووسراوەكەی نوێكردووەتەوە و هەستاوە بە راستكردنەوەی ئەو قسانەی كە بایدن بە دەنگی بەرز لانیكەم، 148 جار وتوویەتی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا