لە هەشت رۆژی داهاتوودا؛ كۆچبەران لە بەڕیتانیاوە رەوانەی روواندا دەكرێن

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لە چوارچێوەی سیاسەتەكانی بەرانبەر كۆچبەران، بڕیارە حكومەتی بەڕیتانیا دەستبكات بە راگرتنی كۆچبەران و لە ماوەی نێوان (9-11/5/2024) بەرەو روواندا رەوانە بكرێن.

 ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی پڕۆژە یاساكەی ریشی سوناكە بۆ بەرانەنگاربوونەوەی دیاردەی كۆچی نایاسیایی و لە مانگی نیسانیشدا ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومكەنی لۆردانی بەڕیتانیا یاسای دیپرۆتكردنی كۆچبەران بۆ روواندایان پەسەند كرد.

ئەم سیاسەتە رێگری لە كۆچبەران دەكات گەشتێكی مەترسیدا ئەنجامنەدەن

تا ئێستا زیاتر لە حەوت هەزار و 500 كۆچبەر بە بەلەمی بچووكەوە لە فەڕەنساوە گەیشتوونەتە ئینگلتەرا و حكومەتی ئەو وڵاتەش رایگەیاندووە:"  سیاسەتی دیپۆرتكردنەوە رێگری لە كۆچبەران دەكات كە گەشتێكی مەترسیدار بە نێو  نۆكەندی ئنگلیزیدا ئەنجامبدەن".

ئەمەش لەكاتێكدایە كە تەنها لە هەفتەی رابردوو، پێنج كۆچبەر لە میانەی هەوڵەكانیان بۆ گەیشتن بە ئینگلاند لە نێو نۆكەندی ئنگلیزیدا گیانیانلەدەستدا. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا