وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای زیاتری بەسەر روسیادا سەپاند

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لیستی سزاكانی بەرانبەر فێدراسیۆنی روسیا فراوانتر كرد، كە لە نێویدا 250 كۆمپانیای ئەو وڵاتەی لەخۆ گرتووە. 

 وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی بەردەوامیدان بە دەستدرێژییەكانی و جەنگی بەرپاكراوی بێپاساو بەرانبەر هاوڵاتیانی ئۆكرانیا و كیێڤ، بڕیارماندا لیستی سزا سەپێندراوەكانمان بەسەر بەشێكی زۆری بەرپرسانی و كەسایەتی و كۆمپانیا رووسی و دەمەزراوەكانی فێدراسۆنی روسیادا فراوانتر بكەین". 

لیستی سزاكانمان 29 كەسایەتی، زیاتر لە 250 كۆمپانیا و 16 كەشتیی روسی لەخۆگرتووە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" لیستی سزاكانمان 29 كەسایەتی، زیاتر لە 250 كۆمپانیا و 16 كەشتیی روسی لەخۆگرتووە و گەمارۆیەكی توندی ئابووری خراونەتە سەر كارگە پیشەسازی، بەرنامەكانی چەكی كیمیایی و بایۆلۆژی روسیا".

لە نێو لیستی سزاكانمكاندا سەرۆكی دیزاینەری تانكی ئارماتای روسیا بوونی هەیە

روونیشیكردووەتەوە:" لە نێو لیستی سزاكانمكاندا سەرۆكی دیزاینەری تانكی ئارماتای روسیا، ئەندرێ تێرلیكۆڤ، بەڕێوەبەری كارگەی ئۆتۆمبێلی ئۆراڵ، پاڤیل یاكۆڤلێڤ، بەرپرسی تیشك و كیمیایی و بایۆلۆژی هێزەكانی پاراستنی وەزارەتی بەرگری روسیا و كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی پۆبێدای روسی و سێ كۆمپانیا لە ئیمارات و 17 كۆمپانیا لە توركیا و چەنج كۆمپانییەكی دیكەش لە چین بوونیان هەیە". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا