"ئەگەر جەنگ لە غەززە بەردەوام بێت، هەژاری بۆ ئاستێكی مەترسیدار هەڵدەكشێت"

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لەبارەی هێرشەكانی ئیسڕائیل و ئاڵەنگارییەكانی بەردەم ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززە و پێشبینییەكان بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی هەژاری، رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان زانیاری بڵاوكردەوە. 

 رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە راگەیەندراوێكدا لەپێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاویكردەوە:" بەھۆی ھێرش و بۆردومانەكانی ئیسرائیلەوە، جگە لە زیانی گیانی كە دەیان ھەزار خەڵك كوژران، زیانە ماددییەكانیشی زۆر گەورەن و نزیكەی ھەموو خانوو و یەكەكانی نیشتەجێبوون زیانی زۆریان بەركەوتووە یان بە تەواوەتی وێرانبوون و بە كەڵكی ژیان نەماون".

ئاوەدانكردنەوەی و بنیانانەوەی كەرتی غەززە زیاتر لە 80 ساڵی پێویستە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" لە ئێستا ئەگەر بێت و هەوڵ بۆ ئاوەدانكردنەوەی سەر لەبەری كەرتی غەززە بدرێت، ئاوەدانكردنەوەی و بنیانانەوەشیان زیاتر لە 80 ساڵی پێویستە".

بەپێی پیشبینییەكان رێژەی هەژاری دەگاتە 60.7%

باسی لەوەشكردووە:" ئەگەر تاكۆتایی ئەمساڵ شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامبێت، رێژەی ھەژاری و برسێتی لە كەرتی غەززە كە ئێستا گەیشتووەتە 38.8%، زۆر زیاتر بەرزدەبێتەوە و بەپێی پیشبینییەكان دەگاتە 60.7% كە ئەوەش رێژەیەكی مەترسیداری لە ئاستی ھەژاریی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا