هاوسەری كەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی روسیا؛ خەڵاتی ئازادی بیروڕا و رادەربڕینی پێبەخشرا

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

خەڵاتێكی ساڵانەی گرنگ بۆ ئازادی بیروڕا و رادەربڕین-ی 2024 دەدرێتە هاوسەری ئەلێكسی ناڤالنی، كەسایەتی بەناوبانگی ئۆپۆزسیۆنی روسیا.

 دامەزراوەی (وەیڤ جێرمانی) ناسراو بە DW فاوندەیشن لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئەمڕۆ هەینی خەڵاتی ئازادی بیروڕا و رادەربڕین بۆ ساڵی 2024ی بە یولیا ناڤاڵنایا،  هاوسەری ئەلێكسی ناڤالنی، كەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی روسیا و بەڕێوەبەری دامەزراوە “ناڤالنی بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی".

بڕیارە لە رێوڕەسمێكی شایستەدا لە 5ی ئەم مانگە خەڵاتەكەی لە بەرلینی پایتەخت پێبدرێت

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بۆ یەكەمینجارە یولیا ناڤاڵنایا ئەو خەڵاتە وەردەگرێت و بڕیارە لە رێوڕەسمێكی شایستەدا لە 5ی ئەم مانگە خەڵاتەكەی لە بەرلینی پایتەخت پێبدرێت و بڕیارە لەو رێورەسمەشدا كریستیان لیندنەر، وەزیری دارایی ئەڵمانیا وتارێك پێشكەش بكات و ستایشی هەوڵەكانی هاوسەری ئەو ئۆپۆزسیۆنەی سەرۆكی روسیا بەرز بنرخێنێت". 

هەر لەسەرەتاوە پاڵپشتی ئەو خەباتە سیاسییە بوو كە هاوسەرەكەی بۆ گەیشتن بە ئازادی رۆژنامەگەری و ئازادی رادەربڕین گرتبوویەبەر

لای خۆشیەوە، پیتەر لیمبۆرگ، بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی DW ستایشی هەوڵەكانی ناڤاڵنایا كرد و رایگەیاند:" هەر لەسەرەتاوە لە پێشەنگی پاڵپشتیكردنی ئەو خەباتە سیاسییە بوو كە هاوسەرەكەی بۆ گەیشتن بە ئازادی رۆژنامەگەری و ئازادی رادەربڕین تێیدا بەڕێوەی دەبرد لە روسیا و ئەمە سەرەڕای هەموو مەترسییەكان و هەڕەشەی بەردەوام و سنوورداركردنی كەسییەكان بۆ سەركوت كردنی ئەو ئۆپۆزسیۆنەی كە نەیاری سیاسەتەكانی سەرۆكی روسیا".

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە بەرواری (12/2/2024) ئەلێكسی ناڤالنی، كەسایەتی نەیاری سیاسەتەكانی سەرۆكایەتی روسیا و سەرۆكی روسیا، پاش تێپەڕبوونی 300 رۆژ لە زیندانیكردنی هەواڵی مردنی بەشێوەیەكی ئاسایی بە هاوسەر و پاڵپشتیكارانی درا، سەرەڕای ئەوەی لە سەرانسەر روسیا رێپێوان و خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، بەڵام پۆلیسی روسیا بەرپەرچی تەواوی خۆپیشاندانەكانی دایەوە و بەسەركوتكردنی كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان هات و زیاتر لە 231 چالاكوان و پاڵپشتیكاری بەڕێوەبەری دامەزراوە “ناڤالنی بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی" دەستگیركران.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا