بەڕیتانیا: ئۆکرانیا مافی خۆیەتی هێرش بکاتە سەر روسیا

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا سەردانی ئۆکرانیای کرد و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.

لە میانەی سەردانەکەیدا دیڤد کامیرۆن وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا رایگەیاند:" بڕیاری ئەوەی کە ئۆکرانیا چۆن چەک و مووشەکەکانی بەڕیتانیا بەکاردەهێنێت لای دەسەڵاتدارانی کیێڤە، هەروەها کیێڤ مافی خۆیەتی کە هێرش بکاتە سەر ئامانجەکانی لەناو خاکی روسیا".

بەڕیتانیا ساڵانە بە بڕی سێ ملیار پاوەن هاوکاری پێشکەشی ئۆکرانیا دەکات

ئاماژەی بەوەشکرد:" هەتاوەکو ئەوکاتەی پێویست بکات، بەڕیتانیا ساڵانە بە بڕی سێ ملیار پاوەن هاوکاری پێشکەشی ئۆکرانیا دەکات و هێرشەکانی روسیا هۆکارن بۆ ئەوەی کیێڤ هەست بەوە بکات پێویستە دڵنیایی پێبدرێت".

ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە شەڕ لەنێوان روسیا و ئۆکرانیا دەستیپێکردووە و لە سەرەتای شەڕەکەشەوە، وڵاتانی رۆژئاوا بە گشتی پشتگیری خۆیان بۆ کیێڤ دەربڕیوە.
یەکێک لەو وڵاتە زلهێزانەی بەردەوام پشتیوانی خۆی بۆ ئۆکرانیا دەربڕیوە بەڕیتانیایە و لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا چەندینجار بە بڕی جیاواز، پاکێجی هاوکاری مرۆیی و سەربازی رەوانەی کیێڤ کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا