ریاڵ مەدرید یەک هەنگاو لە نازناوی خولی ئیسپانیا دوورە

وەرزش پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

یانەی ریاڵ مەدرید بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولی پلە یەکی ئیسپانیا تەنها پێویستی بە بردنەوەی یەک یارییە.

لە میانەی یارییەکانی هەفتەی 34ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 05:15 خولەکی ئێوارە، یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە یانەکە، میوانداری یانەی کادیزی هاونیشتمانی دەکات.

یانەی ریاڵ مەدرید بە بردنەوەی یارییەکەی ئەمڕۆی، راستەوخۆ بەبێ گوێدانە ئەنجامی یارییەکانی دیکەی خولەکە، دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی پلە یەکی ئیسپانیا.

لە بەرامبەردا کادیز لە پلەی 18ی ریزبەندی خولی پلە یەکی ئیسپانیا دێت و شەڕی مانەوەی دەکات لە خولەکەدا و ئەگەری ئەوەی هەیە داببەزێت بۆ خولی پلە دووی ئیسپانیا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا