راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا وەک
پاڵێوراوی براوەی پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 دەەبینێت.
پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی
ئینگلیزی رایگەیاند:" هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی
نازناوی یۆرۆی 2024".
سەرکەوتنی ئەو هەڵبژاردەیە تەنها پەیوەست نییە بە هێرشبەرانەوە
روونشیکردەوە:" هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هەڵبژاردەیەکی
بەهێزە، سەرکەوتنی ئەو هەڵبژاردەیە تەنها پەیوەست نییە بە هێرشبەرانەوە، بەڵکو
دەبێت لە هەموو هێڵەکان کار لەسەر بردنەوە بکرێت".
باسی لەوەشکرد:" هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەم چەند
ساڵەی دواییدا هەنگاوی گەورەی ناوە و هەندێکجار گەیشتووەتە لێواری بەدەستهێنانی نازناوەکان،
بۆیە پێموایە بەم نزیکانە دەتوانێت بە ئامانجەکەی بگات".