یەكێك لە شاعیرە بەناوبانگەكانی سعودیە كۆچی دواییكردووە

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

شازادە بەدر بن عەبدول حسێن، شاعیری بەناوبانگی سعوودی بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە تەمەنی 75 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

 بەپێی تۆڕی هەواڵی ئەلعەرەبییە، شازادە بەدر بن عەبدول حسێن پاش چەند ساڵێك ململانێ لەگەڵ نەخۆشیدا، بەیانی ئەمڕۆ لە ریازی پایتەخت گیانیلەدەستدا.

بەدر بن عەبدول حسێن، بە یەكێك لە شاعیرە نوێگەر و پێشەنگی مۆدێرنە دادەندریچت و دەیان تێكستی بۆ گۆرانی بێژانی بەناوبانگ نوسییەوە. 

خەڵاتی شا عەبدولعەزیزی پێبەخشراوە

ئەم شاعیرە لە ساڵی 2019دا، لە لایەن شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، پادشای سعودیە خەڵاتی شا عەبدولعەزیزی وەرگرتووە، پێشەنگی شاعیرانی مۆدێرنەی سعودیە لە ساڵی 1949 ریاز لەدایك بووە، خوێندنی لە نێوان وڵاتی سعودیە و میسڕدا تەواوكردووە. 

شیعرەكانی لەلایەن محەمەد عەبدۆ، عەبدولمەجید عەبدوڵا، عەبدوڵا رووەیشد و كازم ساهرەوە كراون بە گۆرانی

بەشێوەیەكی گشتیش شیعرەكانی لەلایەن گۆرانیبێژە دیارەكانی وەك محەمەد عەبدۆ، تەڵاڵ مەددا، عەبدولمەجید عەبدوڵا، عەبدوڵا رووەیشد، كازم ساهر و سابڕ روباعی كراون بە گۆرانی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا