حکومەتی هەرێم بە تەوتینی مووچە رازی بوو

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بە گوێرەی نوسراوێک، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رازی بووە.

بە گوێرەی نوسراوێک کە دەست BMC کەوتووە و لە واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە، تێیدا لایەنی حکومەتی هەرێم رازی بووە بە تەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

لەگەڵ بانکی بازرگانی عێراقی واژۆکراوە

لە نوسراوەکەدا هاتووە، دەمانەوێت ئاگادارتان بکەینەوە کە لە نێوان حکومەتی هەرێم و بانکی بازرگانی عێراقی TBI رێککەوتنێکی سەرەتایی کراوە بۆ بەشداریپێکردنی بانکەکە لە پڕۆسەی تەوتینی مووچەی مووچەخۆران بەو پێیەی بانکێکی عێراقی فیدڕاڵییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا