بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ساختەكردن و دەستکاریکردنی
تابلۆی ئۆتۆمبێل سزای توندی لەسەرە .
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، تیمەکانی هاتوچۆ
هەستان بەدەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێک کە تابلۆکەی ساختە کردبوو، ئێستا لە
گۆڕەپانی دەست بەسەرداگرتن ڕاگیراوە، ڕێککاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
لە ئاگادارییەکەیدا بۆ
شۆفێران، هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، بە هیچ جۆرێک دەستکاری تابلۆی
ئۆتۆمبێلەکانتان نەکەن و تابلۆی ساختەبەکار نەهێنن، چونکە لە ڕووی یاساوە ساختەکردنی
تابلۆ بە تاوان هەژمار دەکرێت و رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە و سزای توندی لەسەرە.