یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

سەرۆکی پەیمانگای توێژینەوەی گەردونناسی لە میسڕ رایگەیاند، رۆژی 16ی حوزەیران یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە، تەها رابح، سەرۆکی پەیمانگای نیشتیمانی بۆ توێژینەوەی گەردونناسی و جیۆفیزیکی لە میسڕ رایگەیاند، هیلالی مانگی زولقعدە بە دیاریکراوی لە کاتژمێر 7:23ی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 29ی شەوال لەدایک دەبێت، کە دەکاتە رۆژی 8ی ئەم مانگە، کە لە ئێوارەکەشیدا بۆ 31 خولەک بە ئاسمانی مەککەوە دەمێنێتەوە، لە پایتەختی وڵاتانی دیکەش لە نێوان 8 بۆ 48 خولەکدا لە ئاسماندا دیار دەبێت.

15ی حوزەیران عەرەفەیە

روونیشی کردەوە، غەرەی مانگی زولحجەی 1445ی هیجری بەپێی گەردونی لە رۆژی هەینی 7ی حوزەیراندا دەبێت، بەو هۆیەشەوە رۆژی عەرەفە دەکەوێتە 15ی حوزەیرانی 2024، بەو واتایەی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەکەوێتە رۆژی یەکشەممە 16ی حوزەیران.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا