شاندێکی بانکی TBI سەردانی هەرێم دەکات

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم رەزامەند بوو لەسەر تەوتینکردنی مووچە لەسەر بانکی TBI، بڕیارە سبەینێ شاندێکی بانکەکە بۆ تاوتوێکردنی تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆران هەرێم لە شاری هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.

فازل نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەکرد:" بەڕێوەبەری گشتیی بانکی بازرگانی عێراق ( TBI) پێیوتم کە سەرۆکوەزیرانی عێراق گوشاری کردووە بە بانکیکردنی مووچە تەواو بکەین ".

ئەوەشی خستەڕوو:" تاوەکو ئێستا عێراق رەزامەندیی لەسەر پڕۆژەی هەژماری من نەداوە، بەجێکردنی مووچە لە رێگەی بانکی TBIیەوە ئاسانترە و بەڕێوەبەری گشتیی بانکەکە پێیوتم، ئەگەر پێویست بکات 500 فەرمانبەر دەنێرمە کوردستان بۆ ئەو بابەتە ".

لەبارەی چارەنووسی مووچەی مانگی چواریش، فازڵ نەبی وتی، گرفتەکانی مووچەی مانگی چوار چارەسەر دەبن و پارەکە دەنێردرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا