شاندێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری دوبەیەوە چەند گرێبەستێکیان
بۆ هێنانی وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ سنووری سلێمانی و دروستکردنی کارگەی گەورە لە
بوارەکانی خۆراک و کشتوکاڵ لە سنوورەکە واژۆکرد.
بە پێی زانیارییەکانی
بی ئێم سی، شاندەکەی یەکێتی کە لە هەریەکە شێخ ئەحمەدی نۆکان بەرپرسی سەرچاوە داراییە
گشتییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوڕی شێخ دارۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبەکە
پێکهاتووە، بە مەبەستی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی وەبەرهێنەرانی ناوچەکە سەردانی شاری
دوبەیان کردووە و چەند گرێبەستێکی گرنگیان واژۆکردووە .
سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی بە بی ئێم سی وت:" یەکێتی دەیەوێت کەرتی
کشتوکاڵ و خۆراک لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارە سەربەخۆکانیان ببوژێنێتەوە ".
ئەو سەرچاوەیە
باسی لەوەشکرد، یەکێتی پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ بەرپرسان و وەبەرهێنەرانی ئیماراتدا
هەیە و هەوڵدەدات ئەو پەیوەندییانە زیاتر بەرەو پێش ببات، بۆ ئەوەی زۆرترین سوود
بە هاوڵاتییانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان بگەیەنێت.