بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە گەڕەکێکی شاری هەولێر
شەڕەتەقە روویدا و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو.
موقه‌ده‌م ئه‌رده‌ڵان فاتیح، وته‌بێژی ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژەی
بەوەکرد، شه‌ڕه‌كه لە گه‌ڕه‌كی شادی شاری هەولێر بووە و به‌هۆی كێشه‌یەکی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
له نێوان دوو خێزاندا روویداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، له شه‌ڕه‌كەدا
كه‌سێك برینداربووه و هێزه‌كانیان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس له شوێنی
رووداوه‌كه بوونه و كۆنترۆڵی دۆخه‌كه‌یان كردووه.
وته‌بێژی ئاسایشی هه‌ولێر وتیشی، به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی بەشداربوون
لە شه‌ڕه‌كه، له‌لایه‌ن ئاسایش و پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراون.