سادق خان بۆ جاری سێیەم وەک پارێزگاری لەندەن هەڵبژێردرایەوە

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

دوای ئاشکرابوونی ئەنجامی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بەڕیتانیا، سادق خان، بۆ جاری سێیەم وەک پارێزگاری لەندەنی پایتەختی وڵاتەکە هەڵبژێردرایەوە.

دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان، ئاشكرابوو کە سادق خانی پاکستانی توانیویەتی بە جیاوازییەکی زۆر پێش سوزان هۆڵی رکاربەری بکەوێت.

ملیۆنێک و 88 هەزار و 225 دەنگی بەدەستهێناوە

سادق خان، کە لەسەر پارتی کرێکارانی بەڕیتانیا خۆی کاندید کردبووەوە، توانی 43.7٪ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، کە کۆی ملیۆنێک و 88 هەزار و 225 دەنگی بەدەستهێناوە، سوزان هۆڵی رکابەریشی کە لەسەر پارتی پارێزگاران خۆی کاندید کردبوو، تەنها 32.6٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، کە دەکاتە 811 هەزار و 518 دەنگی دەنگدەرانی دانیشتوانی لەندەن.

بەو ئەنجامەش، سادق خانی 53 ساڵان کە کوڕی دوو کۆچبەری پاکستانییە و یەکەم پارێزگاری موسڵمانی لەندەن بووە، بۆ جاری سێیەم وەک پارێزگاری لەندەنی پایتەخت و گەورەترین شاری بەڕیتانیا هەڵبژێردرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا