سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی گیانلەدەستدانی یەکەم تووشبووی کۆرۆنا لە کوردستان بڵاوکردەوە رایگەیاند، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین هەڵمەتێکی نیشتمانی فراوانتری هۆشیاری رابگەیێنێت.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەشار سلێمانی یەکەم تووشبووی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند،" بە داخەوە بۆ گیان لەدەستدانی یەکێک لە قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، خوا سەبووری بنەماڵە و کەسوکاری بدات و جێگەی بەهەشت بێت".
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد،" زۆر پێویستە هەموومان پێکەوە رووبەڕووی ئەم دەردە کوشندەیە ببینەوە، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین هەڵمەتێکی نیشتمانی فراوانتری هۆشیاری رابگەیێنێت، ئێمەش لە پەرلەمانی کورستان بە هەموو توانایەکەوە هاوکاردەبین".
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو،" سوپاسی هەموو ئەو فەرمانبەرانە دەکەین کە لە ریزی یەکەمی پاراستنمانن، بە تایبەتی کارمەندانی تەندروستی و دەزگا ئەمنییەکان، بە هیوای سەلامەتی بۆ هاووڵاتییانی خۆشەویست و خوای گەورە کوردستانیان و مرۆڤایەتی بپارێزێت".
ئەوەش لەکاتێکدایە یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە لە سلێمانی تۆماركرا و فهرهیدون غهریب بهڕێوهبهری ئهوقافی سلێمانی به تۆڕی میدیایی بینهری راگهیاند، ئەو كەسەی كۆچی دوایی كردووە مامۆستایی ئاینی بووه.