ته‌ندروستی سلێمانی هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ری راگه‌یاند

کوردستان 04/08/2020

Alternate Text

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای لە رۆژانی جەژندا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ٤٣ توشبووی کۆرۆنا نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌ ، هیچ توشبوویه‌كیش له‌ ژێر ئامێری هه‌ناسه‌داندا نییه‌.

د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا، ٧٨ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە نەخۆشییەکە خەوێندراون.

روونیشیکردووەتەوە، لەو ژمارەیە ٢٢ نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید تاهیر والی بەگ، ٣٣ نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید هێمن، ١٣ نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ و ١٠ نەخۆشیش لە نەخۆشخانەی ئاسا خەوێندراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لە ماوەی رۆژانی جەژندا ١٦ تووشبووی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە، هەروەک ٤٣ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا