وتەبێژی تەندروستی
سلێمانی ئاماری تووشبووانی ئەـرۆی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ٢٥ توشبووی کۆرۆنا
نهخۆشخانهیان جێهێشتووه ، هیچ توشبوویهكیش له ژێر ئامێری ههناسهداندا نییه.
د. یاد نەقشبەندی
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ٢٣ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی تایبەت
بە نەخۆشییەکە خەوێندراون.
روونیشیکردووەتەوە،
لەو ژمارەیە ٥ نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید تاهیر والی بەگ، ٦ نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید
هێمن، ٦ نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ و ٦ نەخۆشیش لە نەخۆشخانەی ئاسا خەوێندراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
٥ تووشبووی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە، هەروەک ٢٥ تووشبووی کۆرۆنا
چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.