پارێزگاری سلێمانی
رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڕیاری پێویست له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی رێكاره یاسایی
و هونه‌ری و ئه‌ندازه‌ییه‌كانی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون بۆ فه‌رمانبه‌ران
ده‌ركرا.
به‌گوێره‌ی
راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای سلێمانی، ئه‌مڕۆ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی،
له دیوانی پارێزگادا به ئاماده‌بوونی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان، سه‌رپه‌رشتی
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد تایبه‌ت به دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ فه‌رمانبه‌رانی
ده‌وڵه‌ت.
ئه‌وه‌ش خراوەتەڕوو،
یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون به هه‌ماهه‌نگی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كوردستان و فه‌رمانگه
په‌یوه‌ندیداره‌كان و وه‌به‌رهێنان دروستده‌كرێن.
هه‌ر له‌و
راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری پێویست له‌باره‌ی
ده‌ستبه‌كاربوون له دیاریكردنی رێكاره یاسایی و هونه‌ری و ئه‌ندازه‌ییه‌كان دران
به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه نیشتیمانیه گرنگه.