هونەرمەند و گۆرانیبێژ هەڵوێست ، توشی کۆرۆنا
بوو.
هونەرمەندی شاری سلێمانی لە هەژماری تایبەتی
خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئنستەگرام رایگەیاند " بەداخەوە دەبێت پێتان رابگەیەنم پاش پشکنین پێیان وتم
ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنام و سوپاس بۆ خودا تەندروستیم باشە".
وتیشی " تکام
لەو ھاوڕێ و ئەزیزانە ھەیە کە لە چەند رۆژەی رابردو بەرکەوتنمان ھەبو، تکایە
ئاگاداری خۆتان بن و تێکەڵی خەڵک مەبن تا کارەساتی گەورە روونەدات".
ھەڵوێست محەمەد لەدایکبوی شاری ھەڵەبجەیە، لە
ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری ھونەری کردوە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ
کلیپێکە