وەزیری دارایی و ئابوریی حكومهتی هەرێمی کوردستان، نوسراوێکی وەزارەتەکەی سەبارەت بە موچەی مانگی ئازار راگرت کە تایبەتە بە بڕینی 21%ی موچەی فەرمانبەران.
ئاوات شێخ جهناب، وەزیری دارایی و ئابوریی حكومهتی ههرێم رێنمایی داوەتە وەزارەتەکەی کە کار بەو نوسراوە نەکرێت كه پێشتر ئاراستهی فهرمانگهكانی حكومهت كرا بوو بۆ ناردنی لیستی موچه به بڕینی %21
وهزیری دارایی له رێنماییهكهیدا راگهیاندوه "كار بهو نوسراوه نهكرێت تا کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە چەند رۆژی داهاتوودا دەکرێت
بڕیارە لەم هەفتەیەدا زیاتر لە 100 ملیار دیناری دیکە لە پارەی نەوت بخرێتە بەردەست وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.
پێشتر نووسراوێکی ئاراستەی فەرمانگەکانی حکومەت کردبوو کە لیستی موچەیان بە بڕینی 21% بۆ بنێرن، بەڵام بەپێی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی، وەزیر ئەو نووسراوەی راگرتووە
بەپێی زانیارییەکانی BMC، زۆرینەی فەرمانگەکان ئاگادارکراونەتەوە لیستی مووچە بێ لێبڕین ئامادەبکەن