ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه
١٠ی ئابی ٢٠٢٠، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ
عه‌بدولڕه‌حمان سديق واژۆكرد تا وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژينگه
ده‌ستبه‌كار بێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوێكی
سەرۆكایەتی هەرێم له وته‌يه‌كدا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتن
بۆ عه‌بدولڕه‌حمان سديق له ئه‌ركى تازه‌يدا، ستايشى شاره‌زايى و خزمه‌ت و هه‌وڵه‌كانى
به‌ڕێزى بۆ پاراستنى ژينگه و بڵاوكردنه‌وه‌ى كولتورى ژينگه‌پارێزى هه‌ر له‌دواى ڕاپه‌رينى
ئازارى ١٩٩١ەوە تا كاتێك دواى ساڵى ٢٠٠٣ له به‌غدا له پۆستى وه‌زيرى ژينگه‌ى
حكومه‌تى عێراقيى فيدرالدا بوو له‌و بواره‌دا پێشكه‌شى كردووه.
له رابردوودا
د.هه‌ڵۆ عه‌سكه‌ری له‌م پۆسته‌دا بووه، له‌مه به‌دواش وه‌زیری پێشوتری ژینگه‌ی عێراق
وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ده‌سته‌كه ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.