بەڕێوەبەری پەیمانگایەک:کە خوێندکاری زانکۆ بووم چەندین جار قۆپییەم کردووە

کوردستان 24/02/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری پەیمانگایەک لە هەرێم ئاشکرایدەکات کە لە قۆناغی دووی ناوەندییەوە هەموو ساڵێک قۆپیەی کردووە و خوێندکارانیش فێری شێوازەکانی قۆپیەکردن دەکات.

ئاشنا فەلاح، بەڕێوەبەری یەکێک لە پەیمانگاکان لە هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە یەکێک لە پرۆگرامەکانی کەناڵێکی کوردی رایگەیاندووە:" لە قۆناغی دووی ناوەندییەوە هەموو جۆرە قۆپییەکم تاقیکردووەتەوە و داهێنانم تێیدا کردووە، بۆ نمونە لە تاقیکردنەوەکاندا لەسەر دەبەی ئاو وانەکانم دەنوسییەوە".

ناوبراو راشیگەیاندووە:" با خوێندکاران فێربن قەڵەمی رەسم لەبەر ئەوەی زبرە، زۆر بە جوانی لەسەر دەبەی ئاو دەنوسرێت، تەنانەت جارێکیان لە یەک کاتدا سێ پرسیار لەو بابەتانە لە تاقیکردنەوەکە هاتبووەوە کە لەسەر دەبەکە نوسیبووم".

ئاماژەی بەوەشکردووە:" کاتێک لە زانکۆ لەسەر تاقیکردنەوە چاودێر دەبووم خوێندکارەکان نایاندەتوانی قۆپییە بکەن، لەبەر ئەوەی خۆم هەموو شێوازەکانیم تاقیکردبووەوە".

وتیشی:" قەت سەعیم نەکردووە و ئەو بابەتانەی قورس بونایە سەعیم لێی نەدەکرد، ئەموت با خۆمی پێ هیلاک نەکەم و فێر نابم".

ئەمەش لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی قسەکانی ئەو بەڕێوەبەری پەیمانگایە نەداوە.

لینکی ڤیدیۆی پرۆگرامەکە کە تێیدا ئەو بەڕێوەبەرە لە خولەکی ٨:٤٩ چرکە تاوەکو خولەکی ١١:٨ چرکە باسی شێوازی قۆپیەکردنەکانی دەکات

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا