"دەرگای خوێندنگاکان ناکرێنەوە"

کوردستان 24/03/2021

Alternate Text

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، تەنها خوێندکارانی پۆلی ١٢ بەردەوامی بە خوێندن دەدەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١، عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا هاوشێوەی ساڵی رابردوو بڕیار لەسەر خوێندن و کردنەوەی دەرگای خوێننگاکان دەدرێت".

وتیشی" له‌م قۆناغهدا‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندن و راپۆرتی دۆخی ته‌ندروستی كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماده‌ی كردووه‌، ئاماره‌كان روو له‌هه‌ڵكشان دەکەن، بۆیه‌ پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پرۆسه‌ی خوێندن، به‌ڵام ده‌رگای قوتابخانه‌كانی پۆلی یه‌كی سه‌ره‌تایی تا ١١ی ئاماده‌یی به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه‌ و پشووه‌كه‌یان بۆ درێژده‌كرێته‌وه‌".

شایەنی باسە سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەدا کە لە ماوەی داهاتوودا لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات بەڵام وادە و کاتی کۆبوونەوەکەی ئاشکرانەکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا