دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی تەرمی کرێکارێک بە کوژراوی دۆزرایەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان کرێکارەکە بە ڕەچەڵەک سورییە و شوێنەواری چەقۆ بە تەرەمەکەوە دیار بووە.
زانیارییەکان ئەوەش ئاشکرادەکەن" ئەو کرێکارە خەڵکی کۆبانێ بووە و بەهۆی ئەوەی لەگەڵ وەستاکەی کە بە رەچەڵەک کەسێکی تورکە لەسەر کرێی رۆژانەکەی بووە بە دەمەقاڵێ هەر لەسەر ئەوە چەقۆیەک لە کرێکارەکەی دەدات و دەستبەجێ دەیکوژێت".
لە ئێستاشدا تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە بۆ توێکاری و بکوژەکەش دەستگیرکراوە.