وا بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دینی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا یەکەم رۆژی جەژن دیاری بکات.
لەو بارەیەوە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری هەرێم بانکهێشتنامەیەکی ئاڕاستەی میدیاکان کردووە لە سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممەدا بۆ راگەیاندن و دەستنیشان کردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا.
شایەنی باسە هێشتا بە دڵنیایی دیار نییە کە ئایا یەکەم رۆژی جەژن دەکەوێتە سبەی چوارشەممە یاخود رۆژی پێنجشەممە دەبێت.