کۆمپانیای فەیسبووک بڕیاریداوە بەرنامەی واتس
ئاپ لەلای ئەو کەسانە لە کاردەخات کە وەشانی نوێی بەرنامەکە دانابەزێنن.
میدیاکان بواری توکنەلۆژیا
رایانگەیاندووە:" کۆمپانیای فەیسبووک بڕیاریداوە بەرنامەی واتس ئاپ لەلای ئەو
کەسانە لە کاربخات کە وەشانی نوێی بەرنامەکە دانابەزێنن".
باسلەوەشکراوە:" پاش ماوەیەکی دیکە
وەشانی نوێ بۆ بەرنامەکە زیاددەکرێت و ئاگادارکردنەوە بۆ بەکاربەرەکەی دەچێت، پاش تێپەڕینی ماوەیەک لە
نوێنەکردنەوەی وەشان بەکاربەر ناتوانێت وەڵامی پەیوەندی و نامەکان بداتەوە".
بەرنامەی واتس ئاپ بەرنامەیەکی کۆمەڵایەتییە
و ساڵی ٢٠٠٩ یەکەم وەشانی بڵاوکرایەوە، خاوەندارێتی بەرنامەکەش بۆ کۆمپانیای
فەیسبووک دەگەڕێتەوە.