ئەمڕۆ لە رۆژئاوای کەرکوک لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا، باوکێک کوژرا و کوڕەکەشی برینداربوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی حوزەیران، ئاژانسە عێراقییەکان لە سەرچاوەی ئەمنییەکانەوە بڵاوییانکردووەتەوە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند چەکدارێکی داعش هێرشیان کردووەتە سەر ماڵێک لە کۆمەڵگەی نور سەر بە حەویجە و بە هۆیەوە باوکێک کوژرا و کوڕەکەشی برینداربوو".
ئەوەش هاتووە:" هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و رێککارە ئەمنییەکانیان دەستپێکردووە".
لە لایەکی دیکەشەوە چەند سەرچاوەیەکی دیکە رایانگەیاندووە کە لە هێرشێکی دیکەدا لە گوندی حەمل سەر بە ناحیەی رەشاد لە کەرکوک هێزە چەکدارەکانی داعش دوو کەسی سڤیلیان رفاندووە.