بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ درۆن فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادیان کردە ئامانج بێ ئەوەی زیانی بەدواوە بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی حوزەیران، شانەی ئەمنی عێراق بڵاویکردووەتەوە:"بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ درۆن فڕۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتیان کردووەتە ئامانج، لەئەنجامدا یەکێکیان خراوەتە خوارەوە".
ئاشکراشیکردووە:"هێرشەکە هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە و لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامە".
هەر شەوی رابردوو هێرشێکی دیکە بۆ سەر بنکەی سەربازی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین کرا بێ ئەوەی هیچ زیانێکی بەدواوە بێت.