پێش یەکەم گەشتی بەرەو ئەوروپا؛ بایدن ئاگاداری دەداتە رووسیا

جیهان 10/06/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، جۆ بایدن لە یەکەم گەشتیدا وەک سەرۆکی ئەمریکا بەرەو ئەوروپا بەڕێکەوت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی حوزەیران، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا گەشتە هەشت رۆژیەکەی بەرەو ئەوروپا دەستپێکرد، پێش گەشتەکەش لە وتارێکدا رایگەیاند"ئێمە بە دوای ئاژاوەدا ناگەڕێن بەڵام ئەگەر رووسیا هەر چالاکییەکی توندوتیژی ئەنجامبدات ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەمریکا وەڵامی دەبێت"، ئەم وتانەی بایدن پێش شەش رۆژ لە لوتکەی بایدن-پوتینە".

هەروەها راشیگەیاند کە دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەسەر هێڵی زەریای ئەتڵەسی دووبارە بنیاتبنێتەوە، بە تایبەتی دوای چوار ساڵ لە پچڕاندن و بێهێزکردنی پەیوەندییەکان بەهۆی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشوو.

لە گەشتە هەشت رۆژیەکەیدا بایدن لە سەرەتادا لەگەڵ وڵاتانی G7 کۆدەبێتەوە، دواتریش لەگەڵ کۆمەڵەی ناتۆ و لە دوایین وێستگەیدا لوتکەی بایدن-پوتین ئەنجامدەدات.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا